بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعات لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: بە هەوڵی ئیتلاعاتی و ئۆپراسیۆنی سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان لە وەزارەتی ئیتلاعات تۆڕێکی 32 کەسی فیرقەی سیخوڕی بەهایەت کە لە ئاژاوەکان و کاولکاریەکان چالاک بوون، ناسرانەوە، 12 کەسیان دەستگیر کرا و 13 کەسیان بانگهێشت کران.
ئەو ڕاگەیێندراوە زیادی دەکات: ئەو تۆڕە لە پارێزگاکانی خۆراسانی ڕەزەوی، تاران، کرمان، یەزد، سیستان و بەلووچستان، ئەلبورز، کرماشان و مازەندەران چالاکیان هەبوو.
لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: گرووپی سەرەکی ئەو فیرقە لە ماڵێکدا لە مەشهەد جێگیر بوون و بە شێوەی ڕێکخراو دوای بەکارهێنانی مادەی هۆشبەری گۆڵ لە ئاژاوەکان هەوڵی هێرش بۆ سەر شوێنە ئایینیەکانیان داوە و کاولیان کردووە.
وەزارەتی ئیتلاعات لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا جەخت دەکات: بە گوێرەی هەواڵەکان و دانپێدانانی کەسە دەستگیر کراوەکان، دەرکەوتووە کە ئەو کەسانە لە ئاگردانی مزگەوتەکان، هێرش بۆ سەر شوێنەە دەوڵەتیەکان و هاندانی ئاژوەگێڕان بۆ هێرش بۆ سەر ناوەندە ئینتزامی و سەربازیەکان ڕۆڵیان هەبووە. یەکێک لە کەسە دەستگیر کراوەکان سەفەری زۆری بۆ ئیسرائیل هەبووە.
وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاند: بە هەوڵی هەواڵگری و ئۆپراسیۆنی سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان لە وەزارەتی ئیتلاعات تیمێکی 22 کەسی فیرقەی سیخوڕی بەهاییەت کە لە ئاژاوەکان و کاولکاریەکان چالاک بوون، ناسرانەوە.
News ID 58326
Your Comment